حکومه‌تی ئێران داوای له تورکیا و قه‌ته‌ر کردووه یارمه‌تی بده‌ن بۆ ئازادکردنی ئه‌و ئێرانیـیانه‌ی دوێنێ شه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ڕفێندران.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی هه‌واڵه‌کانی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا له میانه‌ی دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی جودادا له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌ریه‌ک له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر حه‌مه‌د بن جاسم بن جه‌بر ئال ثانی ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ یارمه‌تیدان له هه‌وڵه‌کانی ئازادکردنی ئه‌و ئێرانیـیانه.
هاوکات له ڤیدیۆیه‌کدا که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه، هێزێـکی له‌شـکری سوریای ئازاد به ناوی (كتيبة البراء) به‌رپـرسیارێتی خۆیان له ڕفاندنی ئێرانیـیه‌کان ڕاگه‌یاند. له ڤیدیۆکه‌دا ئه‌فسه‌رێـکی له‌شـکری سوریای ئازاد ڕاگه‌یاندنێـک له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات و کۆمه‌ڵێـک له پشـته‌وه‌ی دانیشتوون و ده‌یگوت ئه‌مانه ئه‌و ئێرانیـیانه‌ن و له نێوانیاندا ئه‌فسه‌ری سوپای پاسـداران هه‌یه و ناسـنامه‌کانی خسته ڕوو.
ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاریکاری ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌کات بۆ سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا.