ڕۆژی پێنج شه‌ممه، کوفی ئه‌نان ڕاسپێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌که‌ی ڕاگه‌یاند.
دکتۆر که‌ماڵ سیدۆ سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوی گه‌لانی ژێرهه‌ڕه‌شه ده‌لێت هۆی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی کۆفی ئه‌نان به ته‌نیا ڕژێمی دیکتاتۆری بشار ئه‌سه‌د نه‌بو به‌ڵکو ئۆپۆزسیۆنیش ڕۆلی هه‌بو له تێکچونی پلانی کۆفی ئه‌نان. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌روه‌ها ووڵاتانی ئه‌وروپاش به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و سعودی و تورکیاش به‌شداربون و یارمه‌تی پێویستیان به کۆفی ئه‌نان نه‌دا چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌نان یارمه‌تی پێویستی وه‌رگرتبایه هه‌ردولا ده‌یان توانی گوشاریان خسته‌بایه سه‌ر ڕژێمی سوریا تاخوێنڕێژی ڕاگیرابایه.
ئه‌و ده‌ڵێت وای بۆ ده‌چووم که به شه‌ڕی حه‌له‌ب زۆر زوو کۆفی ئه‌نان وه‌لاندرابایه. سیدۆ ده‌ڵێت به یه‌کلایی کرانه‌وه‌ی شه‌ڕی حه‌ڵه‌بیش گرفتی سوریا چاره‌سه‌ر ناکرێت چونکه عه‌له‌وییه‌کان تاکۆتایی به پشتیوانی ڕوسیا ده‌ست له شه‌ڕ هه‌ڵناگرن. سیدۆ ده‌ڵێت ده‌بێت سوریا یه‌کی فێدراڵ و دێموکراتیک پێک بهێندرێت که تێدا کورد، عه‌له‌وی، سونی و مه‌سیحی پێکه‌وه بژین نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیاهی ئیسلامییه‌کان و سونییه‌کان بێت.