وه‌زیری به‌رگری عێراق له ڕوسیایه بۆ دانوستاندن کردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیا له‌سه‌ر کڕینی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی چه‌کی ئاسمانی.
حاکم ئه‌لزاملی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رزی گوتووه ده‌له‌گاسیۆنێکی عێراقی به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری به‌رگی و سه‌رکرده‌ی هێزه ئاسمانیه‌کانی عێراق له ڕوسیان بۆ دانوستاندن کردن له‌سه‌ر کڕینی ڕاداری ئاگادارکردنه‌وه و سیسته‌مه‌کانی تری ئاگاهیدانی پێشوه‌خت و هه‌روه‌هاش سیسته‌می به‌رگری زه‌وی ئاسمانی و هه‌ندێک که‌ره‌سته‌ی تری به‌رگری سیڤیلی.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌ندان ساڵیان پێویسته تا بتوانن ئاسمانی وڵاته‌که‌یان بپارێزن .
وابڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 دا عێراق یه‌که‌م 24 فڕۆکه‌ی ئێف 16 له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ربگرێت له‌و سه‌ودایه‌ی بۆ کڕینی 36 فڕۆکه‌ی جه‌نگی مۆرکراوه.
هه‌ندێک له وڵاتانی دراوسێی عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش پێشتر گوتوویانه نیگه‌رانییان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی عێراق ده‌یدات بۆ کڕینی چه‌ک و که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی له‌شکریی و نیگه‌رانیه‌کانیش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن که شیانی خراپ به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌کانه هه‌ن.