کوفی ئه‌نان، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی وه‌ک پۆستی نێردراوی تایبه‌ت بۆ سوریا خستۆته به‌رده‌ست نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
به‌ڕێز ئه‌نان ده‌ڵێت کشانه‌وه‌ی له‌و پۆسته‌ی له ڕۆژی 31 ی مانگی هه‌شته‌وه ده‌بێت.
بان کی موون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه گوتوویه‌تی به مه‌خابنێکی زۆره‌وه به ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌نان قایل بووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ کوفی ئه‌نان له ژنێف له دوا ساته‌کاندا داوای کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی کردووه تا بۆ په‌یامنێران بدوێت.
به‌ڕێز ئه‌نان لۆمه‌ی به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌کانی سوریای له ئه‌ستۆی حکومه‌ت و ئۆپزسیۆن ناوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بوو کوفی ئه‌نان پلانێکی شه‌ش خاڵی داڕشت که به پلانی ئاشتی سوریا ناونرا و حکوموتی سوریا و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنیش شکستیان هێنا له وابه‌سته بوون به‌و پلانه‌وه.