سه‌رکرده‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکایی و ناتۆ له ئه‌فغانستان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه وتووێژی کردووه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی له‌شکری پاکستان‌دا له‌سه‌ر هاوکاری سنوریی له نێوان ئه‌فغانستان و پاکستان‌دا.
ئه‌م وتووێژانه‌ش له میانه‌ی یه‌که‌م سه‌ردانی ژه‌نه‌راڵ جۆن ئالندا بووه بۆ پاکستان له پاش ئه‌وه‌ی ئیسلام ئاباد کۆتایی هێنا به ڕێگه‌گرتن له دابینکردنی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌ل بۆ هێزه‌کانی ناتۆ.
له ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شدا پاش ئه‌و کۆبووونهوهیه، له زاری ژه‌نه‌راڵ ئالن ه‌وه گوتراوه، خۆشحاڵ بووه به به‌ره‌وپێشچونی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و پاکستان و که ئه‌م جۆره سه‌ردانانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.
ژه‌نه‌راڵ ئالن ده‌ڵێت هه‌ردوو وڵات پێشکه‌وتنێکی به‌رچاویان هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی هێنانه ئارای هاوبه‌شی ستراتیژی.
له‌لای خۆشیه‌وه ژه‌نه‌راڵ ئه‌شفه‌ق په‌روێز کیانی ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ل ژه‌نه‌راڵ ئالن دا یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ په‌ره‌پێدانی لێکتێگه‌یشتن له نێوان له‌شکری پاکستان و هێزه سه‌ربازیه‌کانی به سه‌رکردایه‌تی ناتۆن له ئه‌فغانستان.
هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی له‌شکری گوتوویانه هه‌ردوو لا و هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌فغانستانیش به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه له به‌رفراوانکردنی ده‌رفه‌ته‌کان بۆ ڕێکخستنی کاری هاوبه‌ش دژ به تێرۆریستانی هه‌ردوو لای سنوری پاکستان و ئه‌فغانستان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی گوتوویانه توانیویانه به‌ره‌نگاریی هێرشێکی گه‌وره ببنه‌وه بۆ سه‌ر کابوڵی پایته‌خت ، پاش ئه‌وه‌ی 5 یاخیبویان کوشتووه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا.
له‌تیفوڵا مه‌شعه‌ل ، ده‌مڕاستی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌فغانستان گوتوویه‌تی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌فغانستان هێرشیان کردۆته سه‌ر مۆڵگایه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی کابوڵ که یاخیبوانی په‌یوه‌ندییان به تۆڕی توندڕه‌وی ههقانیهوه هه‌یه لێی کۆبوبوونه‌وه وه‌ک خۆ ئاماده‌کردن بۆ هێرشه‌که.