به‌ڕێوبه‌رێکی پێشووی ده‌زگای موخابه‌راتی ئیسرائیل، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتبا و ئێرانی بوایه، ئه‌وا زۆر نیگه‌ران ده‌بوو به‌و وتووێژانه‌ی له وڵاته‌که‌یدا ده‌کرێن سه‌باره‌ت به شیانی هێرشکردنه سه‌ر دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ئێران.
ئێفرام هالیڤی، ده‌ڵێت 12 هه‌فته‌ی ئاینده زۆر گرنگ و هه‌ستیارن بۆ بڕیاردانی ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری هێرشکردنه سه‌ر ئێران.
هالیڤی به ڕادیۆی ئیسرائیلی گوتووه ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌کان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر یاریکردنه‌کانی خۆیان له‌و وتووێژانه‌ی تایبه‌تن به به‌رنامه‌ی ناو‌کی تاران له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهاندا، ئه‌وه یانی سوربوونی ئیسرائیلیان به هێند وه‌رنه‌گرتووه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت، ئێفرام هالیڤی گوتووشیه‌تی ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌کان له‌و ئاڕاسته‌یه‌ی خۆیان به‌رده‌وام بن ئه‌وا یانی هه‌ڵه‌یا‌ن له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی خۆیاندا کردووه، ئه‌گه‌ر وابزانن به‌بێ هه‌بوونی کۆتایی پارێزراون.
کۆماری ئیسلامی ئێران پێداده‌گرێت له‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه و بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی وزه‌یه.
ئیسرائیل ، ئێران به مه‌ترسیه‌ک له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تی جوله‌که داده‌نێت و ده‌شڵێت به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران بۆ مه‌به‌ستی دروستکردنی چه‌کی ناوکیه.
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گوتوویه‌تی هێشتا ته‌لئه‌ڤیڤ بڕیاری نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری هێرشکردنه سه‌ر دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ئێران.