دره‌نگانێـکی دوێنێ سێشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و سه‌رۆکی کوتله سیاسیـیه‌کان و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌کان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای ناوه‌ندی حکومه‌تی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م دیداره چاوه‌ڕوانکراوبوو، پاش ئه‌وه‌ی که‌سـانی نزیـک له نوری ئه‌لمالیکیـیه‌وه چه‌ند ڕۆژێـکه باس له‌وه ده‌که‌ن که له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کان به ئاڕاسته‌ی چاکسـازیدا، سه‌رۆک وه‌زیری عێراق مه‌به‌سـتیـیه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کوتله‌کاندا کۆبـبێته‌وه.
به‌پـێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌وتوون، بابه‌تی سه‌ره‌کی دانیشـتنه‌که گفتوگۆ بووه له‌سه‌ر پـێشـهاته‌کانی پـێشڕویکردنی هێزێـکی سوپای عێراق بۆ ناوچه‌ی سـنووری هه‌رێمی کوردسـتان له‌گه‌ڵ سوریادا، که له ئێسـتادا بارگرژیـیه‌کی نوێی هێناوه‌ته کایه‌وه و مه‌ترسی بوونی پـێـکدادان ده‌کرێت. هاوکات هه‌ردوو هێزی هه‌رێم و ناوه‌ندیش هێشـتا له ناوچه‌ی نزیک زوماردا ڕووبه‌ڕووی یه‌ک ڕاوه‌سـتاون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا نوێنه‌رانی یه‌کگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق پـێشـنیاری پـێـکهێنانی لیژنه‌یه‌کیان پـێشـکه‌شکرد بۆ نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیـیه‌کان که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتان بکه‌ن و له نزیکه‌وه بینینی به‌رپـرسـانی هه‌رێم و هه‌وڵدان بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان وه‌زیری پـێشـمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری به‌رگری عێراق. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بشکرێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق یه‌کتر بـبینن.