له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که هێشتا قه‌یرانی سیاسی عێراق چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، ئێستا باری ئاسایشی وڵاته‌که‌ش ڕوو له خراپیه.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له هه‌ندێک له شار و شارۆچکه‌کانی وڵاته‌که‌دا ڕوویانداوه و به سه‌دان قوربانی هه‌بوون.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و بڕوایه‌دایه هه‌م ئه‌لقاعده و هه‌میش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕه‌وشه سیاسیه‌که‌ی عێراق کاریگه‌رییان هه‌یه به‌سه‌ر بارودۆخی ئاسایشی وڵاته‌که‌وه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت وڵاتانی دراوسێش ڕۆڵیان تیادا هه‌یه.
دکتۆر کیانی به دووری نازانێت ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخه‌که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو ، ئه‌وا عێراق بکه‌وێته شه‌ڕێکی ناوخۆییه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئێستا زۆر گرنگه پێکهاته‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا بزانێت چۆن سود له ده‌رفه‌ته‌کان ده‌کات و ڕووداوه‌کان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بشکێنێته‌وه ، نه‌ک ببێت به لایه‌نگر له‌م کێشه ئاسایشی و سیاسیانه‌ی عێراقدا.