سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ڕێگه نادات له سوریادا هه‌رێمێکی تایبه‌ت به کوردی سوریا دابمه‌زرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، دوابه‌دوای ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه دێت که ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی کورد و پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردی سوریا (په‌یه‌ده) کۆنترۆڵی 5 شار و شارۆچکه‌ی هاوسنوری تورکیایان کردووه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی ئانکه‌ره هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی له سوریادا، ده‌شێت ببێته هانده‌ر بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی کورد له تورکیادا که بۆ به‌ده‌ستهێنانی خودموختاری خۆیان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا له شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت هێزه له‌شکریه‌کانی وڵاته‌که‌ی و ده‌سه‌ڵاتدارانیش زۆر به وردی چاودێری ڕه‌وشی کوردی سوریا ده‌که‌ن.
مامه‌ند ڕۆژه، پسپۆڕی کاروباری تورکیا، له سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت ده‌کرێت بگوترێت هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریاوه ، تورکیا ده‌ستی هه‌بوو له ڕه‌وشی سوریادا، له‌ڕێی هه‌ردوو ئۆپزسیۆنی سیاسی و له‌شکرییه‌وه.
به‌ڕێز ڕۆژه ده‌شڵێت، تورکیا ناتوانێت ئه‌و سیاسه‌ته پیاده بکات، له لایه‌که‌وه وه‌ک دیفاکتۆیه‌ک بڕوانێته په‌یه‌ده له سوریادا و له‌ولاشه‌وه له تورکیادا به‌ده‌په سه‌رکوت بکات.