ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب داوا له به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌که‌ن تا ده‌ست له کار بکێشێته‌وه و په‌یمانیشی ده‌ده‌نێ به بێوه‌یی وڵاته‌که جێبهێڵێت.
وه‌زیره‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام له کۆمکاری عه‌ره‌ب، ڕۆژی یه‌کشه‌مه له دۆحه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاساییان کرد و ده‌شڵێن شکست هێنانی ته‌واوی هه‌وڵه عه‌ره‌بیه‌کان و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش بۆ کۆتایی هێنان به خوێن ڕشتن له سوریادا مایه‌ی مه‌خابنه بۆیان.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌شدا وه‌زیره‌کان گوتوویانه پێویسته سه‌رۆکی سوریا ده‌سبه‌جێ ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت و پێویستیشه پلانه‌که‌ی کوفی ئه‌نان له ئێستا به‌دواوه سه‌نگی بخاته سه‌ر حکومه‌تێکی گواستنه‌وه، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌کیان نه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا سه‌رۆکی سوریا کاتێک ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه له‌کوێ نیشته‌جێ ده‌بێت.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی دۆحه‌دا وه‌زیره‌کان په‌یمانی دابینکردنی 100 ملیۆن دۆلاریان داوه وه‌ک کۆمه‌ک بۆ په‌نابه‌رانی سوریایی.
له‌ناو سوریاشه‌وه چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی سوریا به هه‌لیکۆپته‌ر و تانک په‌لاماری سه‌رهه‌ڵداوانیان داوه له دیمه‌شقی پایته‌خت ، له ده‌مێکدا سه‌رهه‌ڵداوان هێرشیان کردۆته سه‌ر هێزه‌کانی حکومه‌ت له شاری حه‌ڵه‌ب.