د. جه‌بار قادر پسپۆری بواری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هۆڵه‌ندا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا ده‌ڵێت هه‌رچه‌ندێکه ڕژێمی سوریا وه‌ختی خۆی ئازارێکی زۆری به خه‌ڵکی عێراق گه‌یاندووه، به‌ڵام عێراق هه‌ڵوێستێکی دووره‌په‌رێزی وه‌رگرتووه به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا، چونکه مه‌ترسی هه‌یه ئه‌گه‌ر ڕژێمێکی توندڕه‌و بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات له سوریا ئه‌ڵبه‌ته ناکۆك ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی که ئه‌مڕۆ له عێراقدا هه‌یه واته سوننه‌یه‌کی توندڕه‌و ده‌بێت به‌رامبه‌ر به شیعه‌یه‌کی مه‌زهه‌بی.