له میانه‌ی وتارێکیدا له شاری وان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، ڕۆژی هه‌ینی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که دانوستاندن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا ناکرێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت پێویسته کێشه‌ی کوردی تورکیا له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت.
له به‌شێکی تری وتاره‌که‌یدا سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا گوتیشی هێزه ئاسایشیه‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانیاندا تا ئه‌و کاته‌ی په‌که‌که چه‌ک داده‌نێت.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان خه‌ڵه‌ف غه‌فور له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا له پێناو درێژه پێدانی سه‌رکه‌وتنه‌کانیه‌تی له تورکیادا و ده‌خوازێت دوو لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت و ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی که‌میان بکاته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، خه‌ڵه‌ف غه‌فور ده‌شڵێت ئاکه‌په ده‌خوازێت کێشه‌ی کورد به که‌مترین له‌به‌ردانه‌واندن چاره‌سه‌ر بکات و نایه‌وێت شه‌قامی تورکی له خۆی توڕه بکات.