ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر داوای پارتی ئاشتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) و کۆنگره‌ی جڤاکا دیموکراتیک (که‌جه‌ده) خۆپـیشـاندانێـک له شـاری دیاربه‌کر سـازکرا به مه‌به‌ستی داوای ئازادکردنی ڕێبه‌ری پارتی کرێـکارانی کوردسـتان عه‌بدوڵـڵا ئوجه‌لان.
هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆکی به‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و گوڵته‌ن کشناک هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په و عوسمان بایده‌میر سه‌رۆکی شـاره‌وانی دیاربه‌کر به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانه‌که‌دا کرد.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارانی دیکه‌ی به‌ده‌په تیایدا به‌شداریـیان کرد، له‌وانه ئۆزداڵ ئووچەر، ئایسەل توغڵوک، پەروین بوڵدان، ئەرتوغروڵ کورکچوو، ئامینە ئاینه، ئایلا ئاکاد.
خۆپـیشـاندانه‌که که کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا مۆڵه‌تیان نه‌دابوو سـازبکرێت، پـێـکدادانی لێـکه‌وته‌وه و هێزه‌کانی پـۆلیس به لێدان و گازی فرمێسـک ڕێژ و ئاوه‌وه هه‌وڵی بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌رانیان دا و له به‌رامبه‌ردا خۆپـیشـانده‌رانیش که‌وتنه گرتنی شه‌قامه‌کان و به‌ردهاویشـتنی هێزه‌کانی حکومه‌ت.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر پـێشـتر ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ناردبوو و پاشـان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان کاوه کرمانج باسی له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپـیشـاندانه‌که کرد.