په‌نجا و چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 14 ی حه‌وتی سـاڵی 1958 سه‌رله‌به‌یانی له ڕادیۆی به‌غدا که تاکه که‌ناڵی ڕادیۆی حکومی بوو له عێراق به‌یانی یه‌که‌می "القیادة العامة للقوات المسلحة" واته فه‌رمانده‌یی گشـتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق له لایه‌ن عه‌قید ڕوکن عه‌بدولسه‌لام محه‌مه‌د عارف خوێندرایه‌وه و تیایدا کۆتایی هێنا به ڕژێمی پاشایه‌تی له عێراق و دامه‌زراندنی کۆماری عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا.