وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا، هوشداری داوه‌ته باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له ئۆتاوا پایته‌ختی که‌نه‌دا سه‌باره‌ت به بکارهێنان و به خزمه‌ت وه‌رگرتنی ئێرانییه‌کانی دانیشتوی که‌نه‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاران.
سێشه‌ممه، ڕۆژنامه‌ی که‌نه‌دایی"نه‌شناڵ پۆست" له زاری وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند که گوتویه‌تی" ئێرانییه-کانهداییهکان ڕه‌تی ڕژێمی چه‌وسێنه‌ری ئێرانیان دا‌و بڕیاریان دا ژیانی باشتر له که‌نه‌دا بنیات بنێن" جا بۆیه" باڵوێزخانه‌ی ئێران نابێت خۆ دهبڕیاردانی ئه‌وان وه‌ربدات و ڕێکخراوه‌کانی ئاسایشی که‌نه‌دا کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشی هه‌ڕه‌شه‌و هه‌راسان کردنی که‌نه‌داییه‌کان بگرن.
محییه‌دین پاڵانی(دانیشتوی که‌نه‌دا) ئه‌ندامی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ڵێت نێوان ناخۆشیه‌کی یه‌کجار زۆر له نێوان که‌نه‌دا و ئێران داهه‌یه و که‌نه‌دا له‌و باوه‌ره دایه که ئێران له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاره‌کانی که‌نه‌دا کهجالیهی ئێرانی لێ ده‌ژیت له ڕێگای حوسێنییه، مزگه‌وت، ده‌ستێوه‌ردان له ناو کۆمه‌ڵگای په‌نابه‌رانی ئێران (له ناو زانکۆکان) به پڕۆژه‌یه‌کی به‌رده‌وام خه‌ریکه به بهکارگیری و ده‌ستێوه‌ردان دهکۆمهڵگای ئێرانی–که‌نه‌دایی، و خه‌ریکه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێت.