ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه وتووێژێکی تایبه‌تی کرد له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا.
لاری فرۆیند په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له نیۆیۆرکه‌وه ده‌ڵێت کاتێک دیپلۆماتان له پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌وه ده‌هاتنه ده‌رێ به ئاشکرایی جیاوازییان پێوه دیار بووه له‌سه‌ر بڕیاری داهاتووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی نێوان هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که.
له پشت ده‌رگای داخراوه‌وه، کوفی ئه‌نان نێردراوی ی‌و ئێن و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا سه‌رنج و تێبینی خۆی له ڕێی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییه‌وه دا. له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێز ئه‌نان له دیمه‌شق و تاران و به‌غداش وتووێژی کردبوو، وه ئه‌و ڕێنوماییه‌ی دابووی به دیپلۆماته‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌یامنێرانیشی دووباره کرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به یه‌ک ده‌نگ قسه‌ی خۆی بکات ئه‌وا ئه‌و ده‌نگه زۆر به‌هێزتر و کاریگه‌ر تر ده‌بێت.
به‌ڕێز ئه‌نان ده‌ڵێت" چۆن پێکه‌وه کاربکه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه هاوبه‌شه ، وه‌ک له‌وه‌ی به که‌رخه‌ی جیا جیادا بڕۆین له مه‌سه‌له‌یه‌کدا هیچ که‌سێک سه‌رکه‌وتوو نا‌بێت تیایدا و گه‌لی سویا ببێته گه‌وره‌ترین قوربانی".
کوفی ئه‌نان به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی گووت پێویسته به‌ره‌نجام و ئاکام هه‌بن ئه‌گه‌ر حکومه‌تی سوریا و ئۆپزسیۆن به‌رده‌وام ئه‌و بڕیارانه فه‌رامۆش بکه‌ن که داوای کۆتایی هێنانی شه‌ڕیان کردووه.
به‌ڵام ئه‌و یه‌کگرتووییه‌ی به‌ڕێز ئه‌نان داوی ده‌کرد، به دیپلۆماتانه‌وه دیار نه‌بوو کاتێک که‌وتنه لێدوان بۆ په‌یامنێران.
ڕووسیا پێشنیازی بڕیارێکی کردووه بۆ درێژکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی چاودێرانی ی‌و ئێن له سوریادا. ئه‌رکی ئه‌و چاودێرانه ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه کۆتایی دێت.
نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا له یوئێن ئه‌م پێشنیازه‌ی ڕووسیای به لاواز ناودێر کرد و باڵیۆزی به‌ریتانیاش مارک لایه‌ڵ گرانت، پێشنیازی بۆ بڕیارێکی تر کرد که تیایدا سوربوونی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاشکرا بێت بۆ جێبه‌جێکردنی داواکانی سه‌باره‌ت به کۆتایی هێنانی شه‌ڕ له سوریادا.
باڵیۆزی به‌ریتانیا ده‌ڵێت له‌و بڕیاره‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرای تیادا بێت بۆ سزا دان ئه‌گه‌ر هاتوو ڕژێمی سوریا له هه‌نگاوی یه‌که‌میدا شکستی هێنا و به‌رده‌وام بوو له به‌کارهێنانی چه‌کی قورس له‌و ماوه‌یه‌ی بۆی دیاری ده‌کرێت.
به‌ڕێز گرانت ده‌ڵێت هیواداره هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ پشتیوانکردنی ئه‌و پێشنیازی بڕیاره هاوهه‌ڵوێست بن که سزاکان له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌ندی حه‌وتی په‌یڕه‌وی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه و ڕێگه‌ش ده‌دات به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ڵوێستی خۆی وه‌ربگرێت کاتێک ئاشتی ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسیه‌وه.
هه‌رچۆنێک بێت ڕووسیا و چین که هه‌ردوو وڵات مافی ڤیتۆیان هه‌یه ڕێگه‌یان له هه‌وڵه‌کانی پێشووی ڕۆژئاوا ده‌گرت بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردنی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریادا.
ئه‌لیکسانده‌ر پانکین، نوینه‌ری ڕوسیا داوای فشار خستنه سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی سوریا ده‌کات و هه‌روه‌هاش چۆنیه‌تی هاوکاریکردنی کوفی ئه‌نان له ئه‌رکه‌که‌یدا له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه.
به‌ڕێز پانکین ده‌ڵێت پێویست ناکات ئه‌و هه‌نگاوانه به پێی به‌ندی حه‌وت بنرێن. به‌ندی حه‌وت دوا بژاره‌یه. وه ده‌شڵێت له زۆر مه‌سه‌له‌دا به‌ندی حه‌وت میکانیزمێکی کاریگه‌ر نییه ئه‌گه‌ر خواستێکی سیاسی له لایه‌ن ته‌واوی به‌شداربووانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی وه‌ها گه‌وره نه‌بێت.
به‌ڵام سوزن ڕایس، باڵیۆزی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به ڕوونی و ئاشکرایی باس له به‌ندی حه‌وتی په‌یڕه‌وی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وابه‌سته نه‌بیت ئه‌وا بێ هیچ چه‌ندوچونێک ڕووبه‌ڕووی ئاکام ده‌بیته‌وه.
سوزن ڕایس ده‌ڵێت ده‌بێت توندوتیژی ڕابگیرێت و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی گواستنه‌وه بۆ قۆناغی پاش به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ست پێ‌بکات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕووبه‌ڕووی کێسه‌ی کات ده‌بێته‌وه له مه‌سه‌له‌ی تاووتوێکردنی بڕیارێک له‌سه‌ر سوریا ، چونکه واده‌ی چاودێرانی یوئێن ڕۆژی 21 ی ئه‌م مانگه کۆتایی دێت.