نه‌واف فارس، باڵیۆزی سوریا بۆ عێراق له حکومه‌تی سوریا جیا ده‌بێته‌وه و ده‌چێته ڕیزی شۆڕشی سوریاوه.
له ڕاگه‌یاندنێکدا که که‌ناڵی ئه‌لجزیره بڵاوی کردۆته‌وه نه‌واف فارس ده‌ڵێت ده‌ست له پارت به‌عس ده‌کشێنێته‌وه و ده‌شڵێت حکومه‌تی سوریا پارتی به‌عسی وه‌ک هۆکارێک به‌کار هێناوه بۆ سه‌رکوتکردنی گه‌لی سوریا و ئه‌و خواستانه‌ی گه‌لی سوریا هه‌یه‌تی بۆ ئازادی و سه‌روه‌ری.
به‌ڕیز فارس داوا له ئه‌ندامانی له‌شکر ده‌کات تا له له‌شکری حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د جیاببنه‌وه و پێیان ده‌ڵێت "کوشتنی ئه‌ندامانی گه‌لی خۆت شکۆمه‌ندی نییه".
نه‌واف فارس، گه‌وره‌ترین کاربه‌ده‌ستی حکومه‌تی سوریایه که له حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د جیا ببێته‌وه، واته له‌وه‌تای 16 مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه که سه‌رکوتکردنێکی خوێناویانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا ده‌ستیپێکرد.
له واشنتۆن (جه‌ی کارنی) ده‌مڕاستی کۆشکی سپی گووتی ئه‌م جیابونه‌وه‌یه نیشانه‌یه که پشتیوانی بۆ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له‌ناو حکومه‌ته‌که‌ی خۆیدا و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕووه‌و داڕمانه.