وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌روادێ و زیادبوونی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه له له‌شکری سوریا و هێرشه به‌هێزه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریاش له دیمه‌شقدا هۆکارن بۆ له په‌راوێزنانی زیاتری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
هێله‌ری کلنتن له تۆکیۆ به په‌یامنێرانی گووت ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دان به‌وه‌دا بنێت کات به به‌ریه‌وه نه‌ماوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه هه‌روادێ و ئۆپزسیۆنی سوریا چالاک تر ده‌بێت له به‌رگریکردن له خۆی و هه‌روه‌هاش له‌و هێرشانه‌ی ده‌یکاته سه‌ر له‌شکری سوریا و میلیشیاکانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا. هه‌ر بۆیه وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئاینده‌ی ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د ده‌که‌ن به ڕوونی و ئاشکرایی مانه‌وه‌یان ته‌نها له مه‌سه‌له‌ی چه‌ند ڕۆژدایه.
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت هه‌رچه‌ندێک زووتر توندوتیژیه‌کان ڕابگیرێن و پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی ده‌ستپێبکات هێنده زیاتر خه‌ڵک که‌متر ده‌کوژرێن و هه‌روه‌ها وڵاتی سوریاش له‌و کاره‌ساته ڕزگاری ده‌بێت که نه‌ک هه‌ر کاریگه‌ری له‌سه‌ر سوریا ده‌بێت به‌ڵکو بۆ هه‌موو ناوچه‌که ده‌بێت.
کوفی ئه‌نان، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ چه‌ندان مانگه کار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سیاسی ده‌کات و ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی دانوستاندنی له‌سه‌ر ده‌کرد شکستی هێنا.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی لومۆند ی فه‌ڕه‌نسیدا به‌ڕێز ئه‌نان گوتوویه‌تی "به ئاشکرایی سه‌رنه‌که‌وتووین".
له کۆنفرانسیکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا هاوشان له‌گه‌ڵ( کۆیچیرۆ گیمبا) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆندا، خانم کلنتن گووتی دانپێدانانه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌نان پێویسته وه‌ک زه‌نگێکی ئاگادارکردنه‌وه بێت بۆ هه‌موو که‌سێک.
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵیت هه‌ر بۆیه ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌کان و به تایبه‌تیش حکومه‌ته‌کان پرسیار له خۆیان بکه‌ن ئایا ئه‌ڵته‌رناتیڤ چییه؟
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌شڵێت کوفی ئه‌نان دانی به ڕاستیدا ناوه چونکه هێشتاش نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به حکومه‌تی سوریا بکات که به ئاگا بێته‌وه و ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بزانێت له چ ڕه‌وشێکدایه.
حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی بیانی ده‌کات و هێشتاش له‌لایه‌ن ڕوسیا و چین و ئێرانیشه‌وه پشتیوانی ده‌کرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت چیی دی ئه‌وه ته‌حه‌مول ناکرێت که ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕوسیا و چین ته‌گه‌ره دابنێن له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ کۆتایی پێهێنانی قه‌یرانی سوریا.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی چین ( لیو ویمین) ده‌ڵیت هه‌رگیز ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جێی قه‌بوڵکردن نین و ده‌شڵێت هه‌ڵوێستی چین سه‌باره‌ت به سوریا پشتیوانیه‌کی به‌رفراوانی هه‌یه له نێو ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.