ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کان له سوریا به‌رده‌وام بوون و چه‌ندین کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت له ناوچه‌ی مه‌یدانی دیمه‌شقی پایته‌خت هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیل به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت کوژراوه و له پارێزگای ڕیف دیمه‌شقیش 3 که‌سی سیڤیلی دیکه کوژراون.
ده‌شڵێت له پارێزگای حومس 2 که‌سی سیڤیل له ئاکامی بۆردومانکردن کوژراون و له به‌ره‌به‌یانه‌وه شـارۆچکه‌ی تلبیسه‌ش که‌تووه‌ته ژێر تۆپـبارانێـکی قورسه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگیـیه خۆجێـیـیه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا ته‌قه‌یه‌کی زۆر له ناوچه‌ی جوبێری دیمه‌شق کراوه و هێزێـکی زۆری حکومه‌ت له مه‌یدانی شه‌هیدان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
کومیته‌که ده‌شڵێت ناوچه‌کانی ڕێحان و حه‌موریـیه و سه‌بقا و غۆته‌ی شه‌رقی و حرسـتای پارێزگای ڕیف دیمه‌شق که‌وتوونه‌ته ژێر تۆپـبارانێـکی قورسی هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه.
له ناوچه گوندیـیه‌کانی پارێزگای ده‌رعای باشوری وڵاتیش 2 منداڵ به‌هۆی تۆپـبارانی حکومه‌ت له شه‌وی ڕابردوودا کوژراون.
له پارێزگای ئیدلبیش 6 که‌سی سیڤیل کوژراون، چواریان که‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌کی هێزه‌کانی حکومه‌ت و دووانیان له خان شه‌یخون به تۆپـباران گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
له پارێزگای حه‌ماش 2 که‌س کوژراون که یه‌کێـکیان فه‌رمانده‌ی هێزێـکی سه‌رهه‌ڵـداوان بووه.
له پارێزگای لازقیـیه‌ش ناوچه‌ی ناسراو به (جبل الأکراد) که‌وتووه‌ته ژێر تۆپـبارانێـکی قورسی هێزه‌کانی حکومه‌ت که بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که حکومه‌ت هه‌وڵی ده‌ست‌به‌سه‌راگرتنه‌وه‌یان ده‌دات. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سـنووره‌کانی ئه‌و پارێزگایه له‌گه‌ڵ تورکیادا شه‌ڕ و پـێـکدان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداوان ڕوویداوه و له ئاکامدا سه‌رهه‌ڵـداوێـک کوژراوه.
به‌پـێی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا له‌وه‌تای له مانگی سێی سـاڵی ڕابردووه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته ده‌سـتیپـێـکردووه زیاتر له 16 هه‌زار که‌س کوژراون.