لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆک وه‌زیری عێراق هێشـتا داوایه‌کی نه‌گۆڕی لیستی عێراقیـیه و هاوپه‌یمانی کوردسـتانیـیه، به‌ڵام ڕه‌وتی سه‌در جۆرێـک له پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیاری پـێشـوویان دیاره ده‌رباره‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی.
سه‌دریـیه‌کان له ئێسـتادا هاوسۆزی مه‌زهه‌بی به لێـدوانه‌کانیانه‌وه دیاره و پـێـیان‌وایه لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی هه‌تا ئه‌و کاته له‌گه‌ڵیدا بوون که لیستی ئیمزای په‌رله‌مانتاران بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رزکرایه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌که شـکستی خوارد، سه‌دریـیه‌کان له‌گه‌ڵ بابه‌تی لێپـرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مالیکیدا نین.
به ئاشـکراش په‌رله‌مانتاره‌کانی ڕه‌وتی سه‌در هه‌موو لایه‌کیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و لیسـتی عێراقیـیه که ئه‌وان له‌گه‌ڵ چاکسـازیدان و هاوپه‌یمانی نیشـتیمانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌کی به سه‌رۆکایه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پـێـکهێناوه بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیـیه‌کاندا و به ده‌مه‌وه‌چوونی داواکاریـیه ده‌سـتوریـیه‌کان و چاکسـازیـیه‌کی ڕاسته‌قینه له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تدا.
به‌ڵام به ڕاوبۆچوونی به‌شێـکی زۆری سیاسیـیانی عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کانی عێراق سه‌ری نه‌گرت، ئه‌وا پـێده‌چێت لیستی عێراقیـیه و کورد وه‌زیره‌کانیان له حکومه‌ت پـکێشـنه‌وه که ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌ک دوا کارتی ئاماده‌کراو به‌کاردێت، ئه‌گه‌ر هاتوو مالیکی له پـۆسته‌که‌ی به‌رده‌وام بوو.