Accessibility links

مەسیحیـیەکان دژى گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکانیان خۆپیشاندان دەکەن


وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر بڕیارێکى سەرۆکایەتى شارەوانى موسڵ و ئەنجومەنى ناحیەى بەرتڵڵە لە پێدانى چەند پارچە زەویـیەکى نیشتەجێبوون و بڕیارى دروستکردنى شوقەى نیشتەجێبوون بۆ ئاوارەکانى عەرەب و ئێزیدى و شەبەک لە ناوچەکانى ئەلقۆش و بەرتڵڵەى زۆرینە مەسیحى لە باکورى موسڵ، هاوڵاتیانى مەسیحى شارۆچکەى ئەلقۆش خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و داوایان کرد شارەوانى لەو بڕیارەى پاشگەز ببێتەوە، چونکە بە گوتەى خۆیان ئەم بڕیارە ئامانج لێى گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکانیانە.
لەم بارەیەوە چەند خۆپیشاندەرێکى مەسیحى بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێن ئێمە دژى پێکەوه‌ ژیانى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینیەکان نین، بەڵام دژى گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکانمانین چونکە ئەو ناوچانە زێدى مەسیحیـیەکانە.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی ده‌سته‌ ڕاست‌، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه‌.
XS
SM
MD
LG