Accessibility links

ژنانی سەر بە داعش کەمپێکیان لە سوریا ئاگرتێبەردا


Kampa Roj li Herêma Rêvebiriya Xweser li Bakur Û Rojhilatê Sûriyê Sûriyê
Kampa Roj li Herêma Rêvebiriya Xweser li Bakur Û Rojhilatê Sûriyê Sûriyê

دەیان ژنی سەر بە داعش چوارشەمە لە کەمپێکی پەناخوازان لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا چەندین خێوەتیان ئاگرتێبەردا، وەک سەرچاوەیەکی ئاسایشی خۆجێی بە دەنگی ئەمەریکای گوت.

ئەو ئاگرتێبەردانە بە پێی راپۆرت زیانی بە لانی کەم ١٦ خێوەتان لە کەمپی "رۆژ" دا گەیاند، کە نزیکەی ٢٥٠٠ ژن و منداڵی تێدان ئەوانەی سەر بە ملیتانەکانی داعشن. راپۆرتی زیانی گیانی نەکراوە.

کاربەدەستێکی کەمپەکە، کە نەیهەوێست ناوی بهێنرێت، گوتی بەشی ئاگرکوژاندنەوە بە خێرایی ئاگرەکەیان کوژاندەوە و دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

لە ئەم ڕۆژانەی دواییدا، گرژی لە نێوان بنەماڵەکانی چەکداری داعش و هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆیی لە نیو کەمپەکەدا هاتۆتە گۆڕ. خۆپێشاندانێک پێش ئاگرەکە لە لایەن دەیان ژنەوە سەری هەڵدا کە بە پێی ڕاپۆرت بەردیان بە هێزەکانی ئاسایشی کەمپەکە دادەدا.

کاربەدەستی کەمپەکە گوتی هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات چەندین یەکەی دژە تێرۆری لە خانمان پێک هێناوە بۆ ئەوەی لە نێو کەمپ دا دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

کە مپی "رۆژ" یەکێک لە ئەو چەندین کەمپەکانە لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریان کە هەزاران کەسی تێدایە، لە نێویان دا گەلێک کەسی بیانی، لە ئەو کاتەوە هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات و هاوبەندی جیهانی دژی داعش لە مانگی ٣ی ٢٠١٩ رایگەیاند کە ئەو گرووپە تێرۆریستە شکستی خوارد.

کاربەدەستانی خۆجێی بە جیدی داوا لە وڵاتان دەکەن کە ولاتیانی خۆیان لە کەمپەکانی گرتنی رۆژ و ئەلهۆل و کەمپەکانی تر لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێننەوە.

XS
SM
MD
LG