Accessibility links

تالیبان بەڵینی داوە سەبارەت بە هەڕەشەکانی داعش لە گەڵ رووسیا و وڵاتانی هەریمی کار بکات


تالیبان چوارشەمە پەسندی کرد لە گەڵ رووسیا، چین و ئێران لە سەر ئاسایشی هەریمی کار بکات دوای ئەوەی کرملین هوشداری سەبارەت بە هەڕەشەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش و قاچاخی مادەی هۆشبەرەکانی لە سەردەمێک دا کە تالیبان لە ئەفغانستان دەسەڵای گرتۆتە دەست.

لە ماوەی وتووێژەکان لە پێتەختی رووسیا دە وڵاتی بەشدار بوو هەروەها داوای یارمەتی مرۆڤایەتی "تەنگەتاوی"یان بۆ ئەفغانییەکان کرد و گوتیان ئەو وڵاتانەی لە ئەم دواییانە دا سەربازانیان لە ئەفغانستان کشاندوونەوە دەبێت یارمەتی دارایی بۆ هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە دابین بکەن.

ئەو وتووێژانە دوای ئەوە هاتن کە سەرۆکی رووسیا ڤلادمر پوتن هوشداری دا چەکدارانی داعش خەریکی خۆکۆکردنەوەی هێز لە باکوری ئەفغانستانن بۆ ئەوەی کێشەی ئاینی و ئەتنی لە کۆمارەکانی پێشووی سوڤیەت دا بڵاوبکەنەوە کە موسکۆ وەک شوێنی جیگای بەرژەوەندی خۆی دەزانێت.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی ئەو لایەنانەی چوارشەمە لە گەڵ موسکۆ کۆبوونەوەیان هەبوو گوتیان نیگەرانیان سەبارەت بە کرداری تاقمەکانی تێرۆرستی هەیە و"سەر لە نوێ پشتڕاستیان کردەوە خوازیارن درێژە بە بە هێزکردنی ئاسایش لە ئەفغانستان دا بدەن و هاوکاری سەقامگیری هەریمی بکەن."

وەزیری دەرەوە سیرگەیی لاڤرۆف، کە بۆ کۆبوونەوەکە قسەی کرد و رخنەی لە بەشدارنەبوونی کاربەدەستانی ئەمەریکا گرت، پێشتر گوتی هەم چەکدارانی سەر بە داعش و هەم ئەلقاعیدە لە هەوڵ دان لە بۆشایی ئاسایش بۆ مەبەستی خۆیان کەڵک وەربگرن.

نوێنەرانی تالیبان پێش ئەو وتووێژانە لە موسکۆ لە گەڵ کاربەدەستانی یەکیەتی ئەورووپا و ئەمەریکا کۆبوونەوەیان هەبوو و سەردانی تورکیایان کرد کە لە لایەن نێونەتەوەییەوە بە فەرمی بناسرێن و یارمەتییان پێ بکرێت.

بەشداران لە راگەیەندنەکەی هاوبەشی خۆیان دا ویرای دەربڕینی ئەو نیگەرانیانە، بە جیدی داوایان لە تالیبان کرد "سیاسەتەکانی نەرم ڕێ و سالمی نیوخۆیی و دەرەوە بە جێ بگەیەنێت" و "سیاسەتی دۆستانە بەرامبەر بە دراوسێکانی ئەفغانستان بگرێتە بەر."

XS
SM
MD
LG