Accessibility links

راوێژکارانی سەرۆکەکانی ئەمەریکا و تورکیا لە سەر گەلێک بابەت قسەیان کرد


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جەیک سۆلیڤان
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جەیک سۆلیڤان

کۆشکی سپی گوتی، ڕاوێژکارانی باڵای سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیپ ئەردۆغان چوارشەمە سەبارەت بە بابەتەکانی بەرگری و چلۆن ناکۆکیەکانیان چارەسەر بکەن قسەیان کرد، چەند رۆژ دوای ئەوەی ئەردۆغان هەڕەشەی وەدەرنانی باڵیۆزی ئەمەریکا و باڵیۆزەکانی وڵاتانی دیکەی کرد.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جەیک سولیڤان و ڕاوێژکاری ئەردۆغان ئیبراهیم کالین گەلێک بابەتیان باس کردن لە نێویان دا پیوەندی بەرگری، مەسەلەی ئەفغانستان، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری قەفقاز و خۆرهەڵاتی مەدیترانە، وەک کۆشکی سپی گوتی.

تەلەڤزیۆنی تورکیا گوتی سۆلیڤان و کالین سەبارەت بە پرۆگرامی جێتی شەرکەر و داوای تورکیا بۆ کڕینی فرۆکەی ئێف ١٦ قسەیان کرد.

وەزیرانی بەرگری ئەمەریکا و تورکیا هەروەها چوارشەمە بە تەلەفون سەبارەت بە هاوکاری، بابەتەکانی بەرگری و ئاسایشی هەریمی، قسەیان کرد وەک وەزارەتی بەرگری تورکیا گوتی.

تورکیا سێ هێرشی لەشکری بۆ نێو باکوری سوریا لە وەتا ٢٠١٦ وە ئەنجام داوە کە ‌هێرشەکانی بۆ سەر ‌هێزەکانییەکینەکانی پاراستنی گەل بووە. کاربەدەستانەکانی تورکیا دوو حەوتوو پێش گوتیان ئانکارا خۆی بۆ کرداری لەشکری زیاتر ئامادە دەکات ئەگەر وتووێژەکان لە گەڵ روسیا و ئەمەریکا ئاکامیان بە دوادا نەبێت.

XS
SM
MD
LG