Accessibility links

پرۆگرامی جیهانی کۆڤاکس بۆ لێدانی ڤاکسین لە پلەی جیهانی دا سەرنەکەوتووە


رۆژنامەی فاینەنشل راپۆرت دەکات کە پرۆگرامی کۆڤاکس، واتا دامەزراندنی هاوکاری جیهانی کە مسوگەری بکەن وڵاتانی هەژار دەستیان بە ڤاکسێنی کۆڤید ١٩ رابگات، بە شێوەیکی بەربڵاو سەرکەوتوو نەبووە.

وەک رۆژنامەکە راپۆرتی کرد، وڵاتانی دەوڵەمەند لە بەراورد لە گەڵ وڵاتانی هەژاربۆ هەر کەسێک ١٦ جار زیاتریان ڤاکسنی کۆڤید ١٩ وەرگرتوە کە پشتیان بە پرۆگرامی کۆڤاکس بەستوە و لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پشتیوانی لێدەکرێت.

ملیۆنها کەس لە وڵاتانی هەرە هەژاری جیهان هێشتا یەکەم ڤاکسنیان لێنەدراوە، لە دەمێکدا خەڵک لە وڵاتانی هەرە دەوڵەمەند دا ڤاکسنی بە هێزکەریشیان بۆ دابین کراوە دوای ئەوەی ڤاکسێنەکانی سەرەتاییان لێدراوە.

بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەینی گوتی ٨٢ وڵات لە مەترسی ئەوە دان کە هێشتا نەگەیشتبنە ئەو ئامانجەی رێکخراوەکە دیاری کردووە واتا هەتا کۆتایی ئەمساڵ پێویستە ٤٠ لە سەدی دانیشتوانی هەروڵاتێک ڤاکسنی دژە کۆڤید ١٩ی لێدرابێت.

زوویەکی ئەم مانگە، بریتانیا راپۆرتی کرد کە لە وەتا مانگی ٣ی ساڵەوە زۆرترین ژمارەیان بە هۆی کۆڤید ١٩ گیانی لە دەستداوە. راوێژکارێکی حکومەتی شەمە لە وتووێژی لە گەڵ تەلەڤزیۆنی بی بی سی گوتی کە خەڵک نابێت چاوەڕوانی دەستور و رێنماییەکانی حکومەت ببن بۆ ئەوەی دەست بە ئەو کردارانە بکەن کە پێشی گوازاتنەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا بگرێت.

مەرگی بە هۆی پەتای کورۆنا رۆژانە لە روسیا بۆ ماوەی چەندین حەوتوان هەروا زیادی کردووە و هێزی تایبەتی نیشتمانی ولات سەبارەت بە کۆڤید ١٩ گوتی تەنیا یەک لە سێ بەشی دانیشتوانی ١٤٦ ملیون کەس ڤاکسێنیان لێدراوە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی جان هاپکینز سەبارەت بە پەتای کورۆنا یەکشەمە راپۆرتی کرد کە لە رادەی جیهانی دا ٢٤٣ ملیون و ٣ سەد هەزار کەیسی کۆڤید ١٩ هەیە و نزیکەی ٥ ملیۆن کەسیش پێ مردوون.

XS
SM
MD
LG