Accessibility links

تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە باشوری سوریا زیانی گیانی نەبووە


بنکەیەکی ئەمەریکاچوارشەمە لە باشوری سوریا هێرشی کرایە سەر بەڵام هیچ راپۆرتێک سەبارەت بە زیانی گیانی سەربازانی ئەمەریکا لە ئاکامی تەقینەوەکەدا نەبووە، وەک کاربەدەستانی ئەمەریکا بە رۆیتێرزیان گوت.

ئەو کاربەدەستانە کە نەیانەویست ناوی خۆیان بهێنن گوتیان هێشتا زووە بۆ ئەوەی بگوترێت کێ بەرپرسیاری ئەو هێرشە بووە.

یەکێک لە ئەو کاربەدەستانە گوتی باوەڕ دەکرێت هێرشەکە لە ریگای درۆنەوە کرابێت.

ئەو بنکەی لەشکرییەی ناسراو بە ئەل تەنف، لە ناوچەیەکی ستراتژیکی نزیک سنووری تەنفی سوریا هەڵکەوتووە کە خاڵی سنووری لە گەڵ عێڕاق و ئوردنە.

ئەو بنکەیە یەکەم جار کاتێک دامەزرا کە چەکدارانی داعش ناوچەی خۆرهەڵاتی سوریا هاوسنوری عیراقیان گرتە دەست بەڵام لە ئەو کاتەوە ئەو چەکدارانەیان لە ئەو شوێنە دەرپەڕاندوون، وەک بەشێک لە ستراتژی گەورەتری ئەمەریکایە بۆ ئەوەی پێشی لەشکری ئێران بگرێت نەگاتە هەریمەکە.

تەنف تەنیا شوێنێکە بە شێوەیەکی بەرچاو لەشکری ئەمەریکا بوونی تێدا هەیە کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی کوردەکان دایە کە دەسەڵاتیان بە سەر باکوردا هەیە.

لە دەمێکدا هێرش بۆ سەر سەربازانی ئەمەریکا لە ئەو بنکەیەدا شتێکی ئاسایی نیە، بەڵام هێزەکانی بە پشتیوانی ئێران بەردەوام لە رێگای درۆن و موشەکان هێرشیان بۆ سەر سەربازانی ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی سوریا و عێڕاق دا بردووە.

XS
SM
MD
LG