Accessibility links

ماکرۆن دەڵێت دەبێت ئەوروپا وازبێنێت لە پشتبەستن بە ئەمەریکا


سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوئێل ماکرۆن لە رۆژی دووشەممە وتی ئەو پێشنیارێک پێشکەش بە یەکێتیی ئەوروپا دەکات بۆ پتەوکردنی ئاسایشی و دەڵێت دەبێت یەکیتی ئەوروپا وازبێنێت لە پشتبەستن بە ئەمەریکا.

ئەو لە وتارێکدا بۆ دەستپێکردنەوەی کارنامەی دیپلۆماسی وتی ئەوروپا دەبێت ئیتر بۆ ئاسایشی پشت بە ئەمەریکا نەبەستێت و وتیشی پێشنیارەکانی لە مانگانی داهاتوودا ئاشکرا دەکرێت.

ماکرۆن قسەکانی لە بەرامبەر نزیکەی 250 دیپلۆمات و یاسادانەر و شارەزایانی نێۆنەتەوەیی پێشکەش کرد کە پاش گەڕانەوەی لە پشووی هاوینی کۆبوبونەوە.

ئەو وتی دەمانەوێت پێداچوونەوەیەکی گشتی بە ئاسایشمان لەگەڵ هەموو هاوکارە ئەوروپاییەکانمان بکەین بە ڕووسیاشەوە.

XS
SM
MD
LG