Accessibility links

ئێران ناهێڵێت بەندکراوێکی خەڵکی ئەمەریکا بۆ دەرەوە بچێت


Namazi Siamak Baqer سیامەک و باقر نەمازی
Namazi Siamak Baqer سیامەک و باقر نەمازی

هاووڵاتییەکی بە تەمەنی خەڵکی ئەمەریکا کە ناهێڵن ئێران جێ بهێڵێت سێشەممە بە سڵامەتی لە تاران نەشتەرگەری لە سەر کرا، دوای ئەوەی کاربەدەستانی داواکەیان بۆ چارەسەری لە دەرەوەی وڵات رەد کردەوە، وەک پارێزەرەکەی گوتی.


باقر نەمازی، کاربەدەستێکی پێشووی رێکخراوی یونیسێف سەر بە یو ئێن، زوویەکی پارەکە لە بەندیخانە ئازاد کرا بە ڵام پارێزەرانی دەڵێن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی دەڵێن پاسپۆرتی ئێرانی نادەنە نەمازی، لە دەمێکدا ئێران بە فەرمی ناناسێت کەسێک خەڵکی دوو وڵات بێت.

بەڵام پارێزەری نێونەتەوەیی ناوبراو، جێرد جێنسر گوتی کە بنەماڵەی نەمازی هەروا سەبارەت بە چاودێری دوای نەشتەرگەری باقر و هەرەشەی کۆڤید ١٩ لە ئێران دا نیگەرانن.
ئەو پارێزەرە گوتی، "بە توندی بڕیاری ئێران مەحکوم دەکەم کە بەڵێنیەکانی نێونەتەوەیی بو ڕێگەدان بە باقر بە مەبەستی چارەسەری پشتگوێ دەخات."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتۆنی بلینکن داوای لە ئێران کردبوو کە سۆز نیشان بدات و گوتی کە نەمازی نیازی بە ئەوەیە لە لای منداڵەکانی بێت.

باقر نەمازی لە مانگی ٢ی ٢٠١٦ کاتێک سەردانی تارانی کرد دەستبەسەرکرا بە ئەو هیوایەی یارمەتی بە کوڕەکەی سیامەک نەمازی بکات، کە خاوەن پێشەیە و لە ئیران لە بەندیخانەدایە.

سیامەک نەمازی هێشتاش ماوەی ١٠ ساڵ زیندانی تێپەر دەکات لە بەر ئەوەی گویا هاوکاری لە گەڵ حکومەتێکی دوژمنی ئێرانی کردووە.

XS
SM
MD
LG