Accessibility links

ده‌ستورنامه‌ی VOA

ده‌ستورنامه‌ی VOA

بۆ پاراستنی راستگۆيی بەرنامەکانی دەنگی ئەمەريکا و ديارکردنی ئەرکی ئاژانسەکە ، یاسای دەنگی ئەمەريکا له ساڵی 1960 دا داڕێژرا و دواتريش له رۆژی 12 مانگی حەوتی ساڵی 1976 له لايەن سەرۆک جێراڵد فۆردەوه واژوکرا و بوو به یاسا (قانوونی گشتی 350-94) که دەڵێت:

خزمەتي بەرژەوەند‌ييه درێژ خايەنەکانی ویلااته يەکگرتوەکانی ئەمەريکا به ڕێگای پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەلانی جيهاندا دەکرێت. بۆ ئەوەی کاريگەری هەبێت، دەنگی ئەمەريکا دەبێت سەرنج و رێزی گوێگران بۆ خۆی راکێشێت. لەبەر ئەوه بەرنامەکانی دەنگی ئەمەريکا بەم پرەنسيپانەوه بەڕێوەدەچن:

دەنگی ئەمەريکا هەميشه وەک سەرچاوەيەکی دەنگ‌وباسی متمانه پێکراوی و ڕاستگۆ لێی دەڕوانرێت دەکرێت.

دەنگی ئەمەريکا نوێنەرايەتی تەواوی ئەمەريکا دەکات نەک هی تاکه چينێکی کۆمەڵگای ئەمەريکا. بۆيه ڕاوبۆچوونی دامودەزگاکانی ئەمەريکا به شێوەيەکی گشتگیر و هاوسەنگ دەخاته ڕوو.

دەنگی ئەمەريکا سياسەتەکانی ویلاته يەکگرتووەکان به ڕوونی و بە شێوەيەکی کاريگەر دەخاته ڕوو. هەروەها لێدوان و بيروباوەری بەرپرسيارانەش لەسەر ئەم سياسەتانه پێشکەش دەکات.

XS
SM
MD
LG