Accessibility links

هێزەکانی یەپەگە شارۆچکەی سەڕین کۆنترۆڵ دەکەن


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی یەپەگە بە پاڵپشـتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ڕۆژی دووشەممە توانیان کۆنترۆڵی شارۆچکەی سەڕین بکەن کە 40 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای کۆبانیـیەوە دورە.

کۆمەڵەکە دەڵێت ئەم شارۆچکەیە کە لە نزیک ڕووباری فوراتە، یەکێـک بوو لەو شوێنانەی داعش هێزی لێ‌کۆدەکردەوە بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانی.

جێی ئاماژەیە لە سەرەتای مانگی حەوتەوە هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا هێرشە ئاسمانیـیەکانیان بۆ سەر شوێنەکانی داعش لە سوریا چڕکردووەتەوە. کاربەدەسـتانی ئەمەریکا دەڵێن ئامانج لەو هێرشە ئاسـمانیـیانە لاوازکردنی تواناکانی داعشە لە ڕەققە و ڕێگەگرتن لەوەی ئەو ناوچانە بگرنەوە کە هێزە کوردیـیەکان لە ژێر دەسـتیان ڕزگاریان کردوون.

XS
SM
MD
LG