Accessibility links

چەکداران لە یەمەن 2 کارمەندی سەر بە خاچی سوور دەکوژن


کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور دەڵێت چەکداران تەقەیان لە 2 لە کارمەندە یەمەنییەکانیان کردووە و کوشتیانن لەو دەمەی لە پارێزگای سەعدەوە لە باکووری وڵاتەکەوە بەرەو سەنعای پایتەخت بەڕیوەبوون.

ڕامی کەمال، وتەبێژی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە سەنعا دەڵێت کارمەندەکان لە پارێزگای عەمران کوژران.

جێی ئاماژەیە توندوتیژیـیەکی زۆر یەمەنی گرتووەتەوە لەوەتای سەرهەڵداوە شیعەکان کە بە حوسییەکان دەناسرێن لە بنکەکانیان لە سەعدەوە بەرەو سەنعای پایتەخت هێرشیان کرد و لە مانگی نۆی ساڵی پاردا دەستیان بەسەردا ئەو شارەی ناوەندی حکومەتی وڵاتەکە گرت . هەردوو عەمران و سەعدە بەتەواوی لەلایەن حوسییەکانەوە کۆنتڕۆلکراوە.

حوسییەکان شانبەشانی یەکەکانی لەشکری سەر بە عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆکی پێشووی یەمەن شەڕ دەکەن لە دژی هێزەکانی سەر بە سەرۆک عەبد ڕەبە مەنسوڕ و هەروەها جوداخوازانی باشور و میلێشیا خوجییەکان.

بە گۆیرەی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتۆکان ئەو شەڕە بۆتە مایەی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 2100 خەڵکی سیڤیل.

XS
SM
MD
LG