Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: ئیدی لە سوریا سەنگی کارەکانمان دەخەینە سەر هێزە کوردیـیەکان


ئاشتن کارتەری وەزیری بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتودا گۆڕانکاری لە پرۆگرامی مەشق و ڕاهێنانپێکردنی ئۆپۆزیسێۆنی سوریا ڕادەگەینێت و دەشڵێت ئەمەریکا گەرەکێتی سەنگی هەوڵەکانی بخاتە سەر پێکەوە و کارکردنی لەگەڵ هێزە بە تواناکانی کوردی و ئەوانی دیکە لە سوریادا.

جێی ئاماژەی وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاشتن کارتەر ئەم لێدوانەی لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ مایکل فاڵۆنی هاوتا بەریتانیـیەکەی لە لەندەن دا و دەڵێت ئەو کارەی ئەمەریکا لەگەڵ کوردەکان ئەنجامیداوە نمونەیەکی چاکی رێبازێکی کاریگەرە لەگەڵ هێزکی زەمینی شەڕکەری کاراو کۆڵنەدەر.

کارتەر هیچ وردەکاری زیاتری نەدا و چاوەڕوان‌دەکرێت لە زووترین کاتدا بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما بەرنامە نوێـیەکە ڕابگەیەنێت.

جێی ئاماژەیە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپـۆرتێـکیدا نووسیویەتی ئەمەریکا بە فەرمی کۆتایی دەهێنێت بە بەرنامە 500 ملیۆن دۆلاریـیەکەی بۆ مەشق و ڕاهێنان و پـڕ چەککردنی چەکدارانی ئـۆپـۆزسیۆنی سوریا.

کارتەر گوتی ئەو هیچ بەو بەرنامەیە خۆشحاڵ نەبووە، بۆیە چەند ڕێگەیەکی دیکەی جیاوازیان داناوە.

نیویۆرک تایمز لە زاری کاربەدەسـتێـکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا نووسیویەتی چیتر لە ئوردن و قەتەر و سعودیـیە و ئیمارات مەشق و ڕاهێنان بەو چەکدارانە ناکەن کە بە میانڕەو ناودێردەکرێن.

ئەمەریکا: ئیدی لە سوریا سەنگی کارەکانمان دەخەینە سەر هێزە کوردیـیەکان
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:41 0:00

XS
SM
MD
LG