Accessibility links

پـۆلیسی یۆنان کەشتیـیەکی پـڕ چەک و تەقەمەنی ڕادەگرێت کە پـێدەچێت لە تورکیاوە بەرەو لیبیا دەرچووبێت


پـۆلیس لە دورگەیەکی یۆنان دەسـتیانگرت بەسەر کەشـتیـیەک لە کە پـڕبووە لە چەک و تەقەمەنی و بەپـێی زانیاریـیە سەرەتایـیەکان پـێدەچێت لە تورکیاوە بەرەو لیبیا دەرچووبێت.

پـۆلیسی دورگەی کرێت لە باشوری یۆنان ڕۆژی سێشەممە لە نزیک بەندەری ئێراپـێترا کەشتی "حەداد 1" ی ڕاگرت کە ئاڵای بۆلیڤیای بەسەرەوەیە. پاش پـشـکنین دەرکەوتووە بڕێـکی زۆر چەک و تەقەمەنی بارکردووە و هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی لەگەڵدا نیـیە، بۆیە دەسـتیان بەسەرداگرتووە.

دەڵێن 2 میسری و7 سوری کە تاقمی کەشـتیـیەکەن، لەگەڵ کەشتیـیەکە بردوویانن بۆ دورگەیەکی دیکە تاوەکو لێـکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکەن.

حکومەتی شەرعی لیبیا، ئەوەی لە لایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتیـیەوە دانی پـیادانراوە، چەندان جار تورکیای تاوانبارکردووە بەوەی دەسـتوەردەداتە کاروباری نێوخۆی وڵاتەکەی و پـشـتیوانی لە گروپە ئیسلامیـیەکان دەکات. تورکیاش لای خۆیەوە بەردەوام ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG