Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: وێنەی سەتەلایت نیشـانی دەدات پەرسـتگای مێژوویی بێل لە سوریا وێرانکراوە


نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت وێنەی سەتەلایت پشـتڕاستیان کردووەتەوە بینا سەرەکیـیەکەی پەرسـتگای بێل لە شاری مێژووی تەدموری سوریا وێرانکراوە.

پـێشـتر هەواڵ هەبوون کە داعش ڕۆژی یەکشەممە تەقینەوەیەکی گەورەی لەو پەرستگایە ئەنجامداوە کە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2 هەزار سـاڵ پـێش ئێسـتا، بەڵام ڕاپـۆرتی جیاجیا هەبوون سەبارەت بە ئاسـتی زیانەکانی پـێی گەیشتووە.

ئینەر بجۆرگۆ بەڕێوەبەری شیکردنەوەی وێنەکان لە بەشی سەتەلایتی نەتەوە یەکگرتووەکان UNOSAT دەڵێت" وێنەیەکی سەتەلایەت کە ڕۆژی دووشەممە گیراوە بە داخەوە نیشـانی دەدات بینا سەرەکیـیەکەی پەرسـتگاکە وێرانکراوە و هەروەها چەند پایەیەکی نزیکیشی کەوتوون."

داعش کە لە مانگی پـێنجەوە شـاری تەدموری لە ناوەڕاستی سوریا داگیرکردووە، هەفتەی ڕابردووش پەرسـتگای بەعل شمینیشی وێرانکرد و پاش چەند ڕۆژێـک وێنەکانی وێرانکاریـیەکەی بڵاوکردەوە.

XS
SM
MD
LG