وەزارەتی ناوخۆی سعودیـیە دەڵێت 3 برای سعودی دەسـتگیرکراون کە گومان دەکرێت دەستیان هەبووبێت لە تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی مانگی ڕابردووی نێو مزگەوتی ئیمام سادقی شیعەکان لە کوەیت.
وەزارەتەکە ڕۆژی سێشەممە لە بەیانـنامەکەیدا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی لێکۆڵینەوەکانی لە بارەی ئەو هێرشە کە کەسێـکی سعودی ئەنجامی دابوو و داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاندبوو، بوونە هۆی دەستکەوتنی زانیاری لە بارەی ئەو سێ برایە کە یەکێـکیان لە شاری تائیف دەسـتگیرکراوە و هەروەها یەکێـکیشیان لە ناوچەی خەفجی سەر سنووری سعودیـیە لەگەڵ کوەیتدا لە پاش پـێکدادانی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش و برینداربوونی 2 پـۆلیس. برای سێـیەمیش لە کوەیت دەسـتگیرکراوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لێـکۆڵینەوەکانی بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوەیت ئەنجام داوە و هەروەها بۆیان دەرکەوتووە برایەکی دیکەیان پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و ئێسـتا لە سوریایە.
دەسەڵاتدارانی کوەیتیش لای خۆیانەوە 40 کەسیان ڕەوانەی بەردەم دادگا کردووە لەسەر ئەم هێرشەی26 ی مانگی شەش کە بووە هۆی کوژرانی 27 کەس.