Accessibility links

ڕووسیا داوای هاوکاری زیاتری نێودەوڵەتی لە دژی داعش دەکات


کاربەدەسـتێـکی ڕووسیا دەڵێت تواناکانی داعش جێی نیگەرانی وڵاتەکەیەتی و داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکات هاوکاری زیاتر بن لە دژی داعش.

دیمتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کرملێن ڕۆژی سێشەممە بە پەیامنێرانی گوت ڕووسیا نیگەرانی زۆری خۆی دەردەبڕێت لە بەرامبەر زیادبوونی تواناکانی داعش و چۆن ناوچەی دیکە لە سوریا و عێراق کۆنترۆڵ دەکات.

گوتیشی بۆیە هەست بە نیگەرانی دەکەن و داوا لە هەموو لایەک دەکەن لەم بارەیەوە هاوکاری بکەن.

XS
SM
MD
LG