Accessibility links

ماتۆرێـکی بۆمبڕێژکراو لە قامیشلو دەتەقێتەوە و ئەندامێـکی ئاسایش گیانی لەدەسـت دەدات


ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری قامیشلو تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا ئەندامێـکی هێزی ئاسایش گیانی لەدەسـتداوە و 3 ئەندامی دیکە و ژمارەیەک خەڵکی سیڤیل برینداربوون.

تەقینەوەکە ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەی کورنیشی قامیشلو ڕوویدابوو کە ئۆتۆمبیلێـکی هێزەکانی ئاسایشی پـێکرابووە ئامانج.

محەمەد خەلـلۆ گوتەبێژی ئاسایشی گشتی ڕۆژئاوا بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کاژمێر 8:30 ی بەیانی سێشەممە کاتێـک ئۆتۆمبیلێـکی هێزەکانی ئاسایش بە جادەیەکی ناوچەی کورنیش تێپەڕیبوو، ماتۆرسکیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە ڕێگەی کۆنترۆڵەوە تەقێنراوەتەوە پـیایدا و لە ئاکامدا ئەندامێـکی ئاسایش بە ناوی دلۆڤان تەها گیانی لەدەسـتداوە و 3 ئەندامی دیکەی ئاسایش و ژمارەیەک خەڵکی سیڤیلیش برینداربوون.

جێی ئاماژەیە ماوەیەکە داعش زیاتر ماتۆرسکیل بەکاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەکانی و بەپـێی کاربەدەسـتانی ئاسایش لە ماوەی ئەم مانگەدا دەسـتیانگرتووە بەسەر 6 ماتۆرسکیلی بۆمبڕێژکراودا.

تەقینەوەی ماتۆر سکیلێک لە شاری قامیشلو
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:04 0:00

XS
SM
MD
LG