سه‌رۆک ئۆباما دەڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا و ئه‌ثیوپیا له‌سه‌ر چه‌ندان مه‌سه‌له دوو هاوبه‌شی به‌هێزی یه‌کترین، به‌ڵام هاوکات هانی حکومه‌تی ئه‌ثیوپیا ده‌دات که ڕێگه به رۆژنامه‌وانان و پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی وڵات بدات ئازادی زیاتریان هه‌بێت.
ڕۆژی دووشەممە له میانه‌ی کۆنفرانسێکی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌ثیوپیا، سه‌رۆک ئۆباما ستایشی تۆمارنامه‌ی ئابوری ئه‌ثیوپیا کرد و گوتی وڵاتی ئه‌ثیوپیا توانیویه‌تی به ملیۆنه‌ها هاوڵاتی خۆی له هه‌ژاری رزگار بکات و سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی که ئه‌ثیوپیا ڕۆڵێکی گرنگی بینیوه له شه‌ڕی دژی میلیتانانی گروپی شه‌باب.
له لایه‌کی تره‌وه سه‌رۆک ئۆباما زۆر به ڕاشکاوانه به سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌ثیوپیا گوت که ده‌رفه‌تدان به ڕۆژنامه‌وانان و ده‌نگه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن کارنامه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ثیوپیا به‌هێز ده‌کات له‌وه‌ی ڕێگری لێبکات.
به رۆژێک دوای ته‌قینه‌وه کوشنده‌که‌ی گروپی شه‌بابی ئیسلامی که تیایدا ئوتێلێکیان له مه‌قه‌دیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ کرده ئامانج، براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا گه‌یشته کۆشکی نیشتیمانی وڵاتی ئه‌ثیوبیای هاوسێی سۆماڵ بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌ثیوپـیا، هه‌روه‌ها بۆ به‌شداریکردنی سه‌رۆک ئۆباما له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریکا، که تیایدا سه‌نگ ده‌خرێته سه‌ر شه‌ڕ و نا ئارامی له باشوری سودان.
پێشبنینی ده‌کرێت له کۆبوونه‌وەکه‌ی ئه‌مەریکا و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌ثیوپیا سه‌نگ بخرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دژه تیرۆر ، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا ئه‌پیوپیا به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی خۆی ده‌زانێت له به‌گژداچوونه‌ی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به شه‌باب و هه‌روه‌ها ئه‌ثیوپیا یاریده‌ده‌ره له هێنانه گۆڕی سه‌قامگیری بۆ سۆماڵ.
شانبه‌شانی وتووێژه‌کان، کۆشکی سپی ئه‌مەریکا ڕایگه‌یاند که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا به‌لای که‌م بڕی 40 ملیۆن دۆلار دابینده‌کات بۆ کۆمه‌که‌کانی په‌یوه‌ست به به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له هه‌رێمی باکوری ئه‌فریکادا ، ئه‌مه‌ش جگه له بڕی ئه‌و 465 ملیۆن دۆلاره‌ی دیکه که وه‌ک بوجه پێشنیازکراوه بۆ بواره‌کانی مه‌شق و ڕاهێنان و به‌هێزکردنی تواناکان بۆ شەڕکردن له دژی توندڕه‌وی و شه‌ڕه‌نگێزی.