Accessibility links

سکرتێری گشتی ناتۆ ڕەخنەی توند لە ڕووسیا دەگرێت


سکرتێری گشتی ناتۆ بە توندی ڕەخنەی لە ڕووسیا گرت لەسەر چالاکیـیە لەشکریـیەکانی لە سوریا، ئەمەش ڕۆژێـک پاش ئەوەی ڕووسیا ژمارەیەک موشەکی کروزی لە دەریای خەزەرەوە گرتە شوێنەکانی ئۆپـۆزسیۆن لە سوریا و پـێشتر فڕۆکەکانی ئاسمانی تورکیایان بەزاند.

یەنس ستۆڵتنبێرگ ڕۆژی پـێـنجشەممە لەگەڵ گەیشتنی بۆ نزیک هۆڵی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ لە برۆکسل، لێدوانی بۆ پەیامنێران دا. گوتیشی ناتۆ سـاز و ئامادەیە لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک بەرگری لە هەموو هاوپەیمانانی بکات ، لەوانە تورکیا.

پاشان سکرتێری ناتۆ گوتی هاوپەیمانێتیـیەکەی ئامادەیە وەڵامدانەوەی هەبێت لە ڕێگەی زیادکردنی هێز و تواناکانی بۆ بڵاوکردنەوەی هێز لە باشور، لەوانە لە تورکیا.

پاش کۆبوونەوەکەش داوای لە ڕووسیا کرد ڕۆڵێـکی سوودمەندی لە سوریا هەبێت. گوتیشی کردەوەکانی ئەم دوایـیەی ڕووسیا بە بەزاندنی ئاسمانی تورکیا سوودبەخش نین.

ئاماژەیەی بۆ ئەوەش کرد لە ئێسـتادا لە هەموو کاتێـک زیاتر چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا پـێویستە.

باسی لەوەش کرد ناتۆ پـلانەکانی خۆی تەواوکردووە بۆ ئامادەکردنی هێزی وەڵامدانەوە کە ژمارەی دەگاتە 40 هەزار، واتە دوو هێندەی ئەوەی ئێسـتا هەیە. هەروەها کردنەوەی بارەگای نوێی ناتۆ لە هەنگاریا و سلۆڤاکیا.

ستۆڵتنبێرگ گوتیشی هەموو ئەمانە پەیامی ڕوون و ئاشکران بۆ هەموو هاوڵاتیانی وڵاتانی ناتۆ، ئەویش ناتۆ بەرگرییان لێدەکات و ئامادەیە و لە پاڵیاندابێت.

XS
SM
MD
LG