ناردنی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر سنووری سوریا چه‌ند ڕۆژێکه به‌رده‌وامه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی سوریا بۆته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یان.
هێزه‌کانی تورکیا ڕه‌وانه‌کراون له‌م کاته‌ی شه‌ڕڤانانی کورد باژێری گرێسپیان له داعش ئازادکردووه، که ئه‌ویش بۆته مایه‌ی به‌یه‌کبه‌ستنه‌وه‌ی کانتۆنه‌کانی کۆبانی و جزیره.
ساڵح موسلم هاوسه‌رۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات – سوریا (پەیەدە) له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گوتی له‌و باوڕه‌دا نییه تورکیا به‌بێ پشتیوانی وڵاتانی جیهانی بتوانێت کارێکی له‌و جۆره‌بکات . بەڵام گوتیشی ئەوان به‌رگریـیان له خۆیان کردووه له به‌رامبه‌ر ڕژێمی سوریا و داعش و به‌هه‌مان شێوه له به‌رامبه‌ر هەر ده‌ستدرێژییه‌کی تریش به‌رگری له خۆمان ده‌که‌ن.