کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبان 9 که‌س له ده‌ورووبه‌ری پێته‌ختی عێڕاق دا کوژراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کان بۆ سه‌ر شوینه‌کانی گشتی و هێزه‌کانی ئاسایش نۆ که‌سی له نێو و ده‌وری پێته‌ختدا دا کوشت.
کاربه‌ده‌ستانی پولیس ده‌لێن بۆمبێک له نزیک بازاڕێکی مه‌ڕان به‌یانی شه‌مه له شاری مه‌داین، له 20 کیلومتری باشووری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا دا ته‌قیه‌وه، چوار که‌سی کوشت و 11 که‌سیشی بریندار کردن.
پولیس ده‌لێت ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نزیک دوکانه‌کانی چاک کردنه‌وه‌ی ئوتوموبیل له ناوه‌ندی به‌غدا سێ که‌سی کوشت و 10 که‌سیشی بریندار کرد.
به‌رپرسان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌کیش بۆ سه‌ر پاسه‌وانێکی له‌شکری له شاری تاژی، هه‌ر له باکووری به‌غدا، دوو سه‌ربازی کوشت و چوار دیکه‌شی بریندار کرد.
پزشکان پشت ڕاستی ژماره‌ی کوژراوانیان کرد. هه‌مووی ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه ناوی خۆیان نه‌هێنا چونکه ڕیگایان پێ نه‌درا بوو بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بدوێن.
له هه‌مان کاتدا، دوو ئه‌فسه‌ری ئاسایشی کورد شه‌مه کوتیان که فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پشتیوان له که‌رکووک حوسین مه‌نسوور هه‌ینی شه‌و له ماوه‌ی شه‌ڕ له نێوان چه‌کدارانی داعش و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و دوو به‌رپرسه کوتیان که مه‌نسوور تازه له جێگای شێرکۆ فاتح خزمه‌تی ده‌کرد، که ناوبرا زوویه‌کی هه‌ینی کاتێک کوژرا که ملیتانه‌کانی داعش هیرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه له نزیک که‌رکووک برد.