Accessibility links

وردەكارى سەردانەكەى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق و لیژنەى وزەى پەرلەمان بۆ كەركوک


ڕۆژی چوارشەممە سەرۆكى پەرلەمان و لیژنەى وزەى پەرلەمانى عێراق بۆ دوو مەبەستى جیا سەردانى شارى كەركوكیان كرد ، كە لیژنەى وزە لەگەڵ ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك دا لەسەر هەندێك كێشەى پەیوەندیدار بە پارێزگاكە رێككەوتن.

محەمەد عوسمان ئەندامى پەرلەمانى عێراق، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"بریارە لیژنەى وزەى پەرلەمانى عێراق ، وەزیرى نەوتى عێراق و ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك بگەیەنێت بەیەك بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى كەركوك."

لاى خۆشیەوە ئەحمەد عەسكەرى سەرۆكى لیژنەى وزە لەئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك، ئاماژەى بەوەكرد كەركوك لەسەر مەسەلەى نەوت و گاز و پشكى ئاوارەكان لەكارەباو بەرهەمە نەوتیەكان و پارەى پترۆدۆلار كێشەى لەگەڵ بەغداد ا هەیە، وتى"بریارە لەگەڵ وەزارەتى نەوت دا لەسەر ئەو كێشانە گفتووگۆ بكەین."

هەر ڕۆژی چوارشەممە سەلیم جبورى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق سەردانى شارى كەركوكى كرد و لەگەڵ پارێزگار و ئەنجومەندا كۆبوویەوە، جبورى لەكۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"سەردانەكەمان بۆ كەركوك تایبەت بوو بەو كێشەو داواكاریانەى كەلەلایەن كەركوكەوە ئاراستەى بەغدا كرابوو."

هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا ، دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگارى كەركوك، باسیلەوەكرد لێكتێگەیشتنى باش لەسەر كێشەى ئاو و كارەبا و پەروەردە و تەندروستى لەنێوانیان دا دروستبووە.

بەڵام محەمەد عوسمان كەیەكێكە لەنوێنەرانى كەركوك لەپەرلەمانى عێراق و بەشدارى كۆبوونەوەكەى ئەمرۆى كرد، وتى"سەرۆكى پەرلەمان بۆ بەشداریكردن لەپرسەى سەرۆك عەشیرەتى حەمدان هاتبووە كەركوك ، سەردانى پارێزگاشى كرد و كۆبوونەوەیەكى نافەرمى ئەنجامدا."

پێشتر چەند جارێک ناكۆكى لەنێوان حكومەتى عێراق و ئیدارەى كەركوك دا دروستبووە و بەشێك لەكێشەكانیش تاكو ئێستا بەچارەسەر نەكراوى ماوەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:22 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG