دواى ئه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه چه‌كداره عه‌ره‌به‌كانى ناوچه‌ى نه‌فتخانه‌ى باشورى رۆژهه‌ڵاتى خانه‌قین 3 گه‌نجى دانیشتوى ناوچه‌كانى گه‌رمیانیان ڕفاند، ئه‌مڕۆش 4 گه‌نجى تر له كه‌سوكارى 3 ڕفێنراوه‌كه به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
نه‌قیب فه‌رهاد ره‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان له خانه‌قین، به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"رۆژى یه‌كشه‌مه 3 گه‌نج رۆیشتوونه‌ته ناوچه‌كانى باشورى رۆژهه‌ڵاتى خانه‌قین بۆ گه‌شت و هه‌ڵكه‌ندنى دۆمه‌ڵان، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كداره عه‌ره‌به‌كانه‌وه رفێنراون."
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌مڕۆ دووشەممە هێزى پێشمه‌رگه و كه‌سوكارى 3 گه‌نجه رفێنراوه‌كه رۆیشتوونه‌ته ناوچه‌كه و به‌دواى چاره‌نوسیاندا گه‌ڕان ، وتى"به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سى تریش بریندار بوون."
ڕاپـۆرتێـکی ڤیدیۆیی لەسەر ڕووداوەکە