Accessibility links

داوای مامۆستایانی کوردستان


خۆپێشاندانی مامۆستایانی کوردستان
خۆپێشاندانی مامۆستایانی کوردستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵنێری کوردپا، دوێنێ پێنج شه‌مه‌ مامۆستایانی گه‌لێک له‌ شاره‌کانی کوردستان وه‌ک سه‌قز، سنه‌، مه‌ریوان، پێرانشار و هی دیکه‌ له‌ به‌رده‌رگای ناوه‌نده‌کان په‌روه‌رده‌ و فێرکردن کۆبوونه‌وه‌ و داواکانی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌ ده‌ربڕی.

هێندێک له‌ داوای ئه‌و مامۆستایانه‌ بریتی بوونه‌ له‌ :

-له‌ په‌راوێز خستنی و هه‌ڵاواردنی مامۆستایان

-خوێندن به‌ زمانی کوردی

-ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ دانی شێوه‌ و ڕاده‌ی مووچه‌

کاک حه‌سه‌ن ساڵح زاده‌، مامۆستای قوتابخانه‌
کاک حه‌سه‌ن ساڵح زاده‌، مامۆستای قوتابخانه‌

کاک حه‌سه‌ن ساڵح زاده‌، ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کیه‌تی مامۆستایانی ئوستانی کوردستان، ده‌ڵێت ماوه‌یه‌کی له‌ مێژه‌ مامۆستان بۆ داخوازای یه‌کانی خۆیان له‌ ڕێگایه‌کی هێمنانه‌وه‌ هه‌وڵێان داوه‌ به‌ڵام حکومه‌ت داواکانی به‌ جیدی نه‌زانیوون.

هه‌روه‌ها به‌ڕیز ساڵح زاده‌ ده‌ڵێت گرنگی داخوازی ئه‌م جاره‌ له‌ ئه‌وه‌دایه‌ که‌ هه‌م به‌شێک له‌ ژنان به‌شداریان کردبوو و هه‌م به‌شێکی به‌رچاو له‌ مامۆستایان جلی کوردی یان له‌ به‌ر کردبوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:25 0:00

XS
SM
MD
LG