په‌یامنێرى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا له كه‌ركوک ڕایگه‌یاند شەوی سێشەممە له گه‌ڕه‌كى تسعینى شارى كه‌ركوک چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له محه‌مه‌د خه‌لیل جبورى سه‌رۆكى كوتله‌ى عه‌ره‌بى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک كرد و کوشتوویانە. ناوبراو لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ئۆتۆمبیل بەرەو ماڵەکەیان ڕۆیشتوونەتەوە و هەروەها پاسەوانیشی لەگەڵدا بووە، بەڵام لە ئۆتۆمبیلی تردا بوون.
هه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا، هاوسه‌رى محه‌مه‌د خه‌لیل جبوریش چه‌ند گولـلەیەکی به‌ركه‌وتووه و برینداربووه و دواتر ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه، لە ئێسـتادا باری تەندروستی ئەویش خراپە.
پـێشتر ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا له زارى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه بڵاویكردبوویه‌وه ، كه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان پلانیان بۆ كوشتنى 100 كه‌سایه‌تى دیارى كه‌ركوک له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان دارشتووه به مه‌به‌ستى نانه‌وه‌ى پشێوى له‌و شاره.