Accessibility links

کاربەدەسـتێـکی نەتەوە یەکگرتووەکان: شەڕڤانان لە بری مرۆڤایەتی شەڕی داعش دەکەن


سەرۆکی دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکوڵینەوە لەسەر سوریا دەڵێت گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش پێدەچێت بێ ئومید بن پاش ئەوەی شەڕڤانانی کورد، ئەوانەی لە بری مرۆڤایەتی شەڕیان دەکەن، چەندان ناوچەیان لە ژێر دەسـت دەرهێنان.

پاولۆ سیرگیۆ پنهێرۆ ئەم تێبینیانەی دا بە ئەسوشیەتد پریس دوای ئەوەی پەناڵەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە راپۆرتێکیاندا و تیایدا گوتویانە گروپی داعش پەنایان بردۆتە بەر تەکتیکەکانی وەکو هێرشکردن و هەڵاتن و تەقینەوە خۆکوژییەکانی ماشینی بۆمبڕێژکراو، دوای ئەوەی شکستیان هێنا لە شەڕەکەیاندا دژ بە شەرڤانانی کورد ئەوانەی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بە هێرشی ئاسمانی پشـتیوانیان لێدەکات.

ڕاپۆرتەکە کە لە 25 لاپەڕە پـێکهاتووە، 10 هەمین ڕاپۆرتی دەسەتەکەیە کە چەند خاڵێکی نوێی تێدا باسکراوە لەو شەڕەی زیاتر لە چوار ساڵە بەردەوامە کە دەڵێن پێی ناچێت کۆتایی پـێبێت.

ئەم ڕاپۆرتەیان تیشک دەخاتە سەر نەهامەتی خەڵکی سیڤیلی سوریا کە بە گوێرەی کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەتا ئێستا زیاتر لە 250 هەزار کەس بەهۆی ئەو شەڕەوە کوژراون.

XS
SM
MD
LG