به‌رپرسی باڵای ئاسایشی ڕووسیا ده‌ڵیت داعش ، کەسانی لە زیاتر له 100 وڵات کردووە بە چەکداری خۆی، ئه‌وه‌ش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سەر سه‌قامگیری جیهان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
ئه‌لێگزاندەر بۆرتنیکۆڤ سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا (FSB) ڕۆژی چوارشەممە له کردنەوەی کۆنفرانسێکی ئاسایشی لە شاری یارپـسلاڤیل وتارێـکی پێشـکەشکرد و گوتی ئامانجی داعش دروستکردنی تۆڕێکی جیهانییه له شانه نووستووەکان که ده‌بنه مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی وڵاتانی ئەو کەسانەی دەبنە چەکداری داعش.
گوتیشی داعش زیاتر سەنگی خستووەتە سەر چەکدارکردنی گەنجان.
پاشان داوای هاوکارییه‌کی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی کرد بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی هەڵدەستن بە پەیداکردنی خەڵکی بۆ داعش و گروپی نووستووی پـێـکدەهێنن و هەروەها ئەوانەشی پارە و کۆمەکی بۆ کۆدەکەنەوە.
کۆنفرانسه‌که دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و نوێنه‌رانی دەزگای ئاسایشی زیاتر له 60 وڵات تیایدا بەشداری دەکەن.