Accessibility links

ڕاپـۆرتێـک: هێرشە ئاسمانیـیەکانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا چەندان خەڵکی سیڤیلی کوشتووە


گروپێـکی چاودێری سەربەخۆ دەڵێت هەندێـک لەو بۆردومانانەی لە لایەن هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە دژی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامدراون پێدەچێت سەدان کەسی سیڤیلی کوشتبێت.

گروپی ئێرۆرس Airwars ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند بە لایەنی کەم 459 کەسی کە پـێیان وایە خەڵکی سیڤیل بووبن کوژرابن لە ئاکامی 57 هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لە ماوەی زیاتر لە سـاڵێـکدا. دەشڵێت هەمان ئەو هێرشانە بوونەتە مایەی کوژرانی بە لایەنی کەم 48 کەس لە هێزە دۆسـتەکانی شەڕی داعش دەکەن.

پاشان ڕاپـۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیـیەکان بۆ سەر خەڵکی سیڤیل کەمن بەهۆی نەبوونی شەفافیـیەت و بەرپـرسیارێتی ڕژد لە لایەن نزیکەی زۆربەی ئەندامانی هاوپەیمانێتیـیەکەوە.

هەتا ئێسـتا تەنها ئەمەریکا دانی‌ناوە بەوەی 2 کەسی سیڤیل بەهۆی هێرشەکانیـیەوە کوژراون.

XS
SM
MD
LG