Accessibility links

پێشمەرگە و حەشدى شەعبى بۆ دەرهێنانى گوندى بەشیر لەبن دەستى داعش دەیانەوێت هەماهەنگى یەكترى بكەن


هێزى پێشمەرگە و چەكدارەكانى حەشدى شەعبى دەیانەوێت بۆ دەرهێنانى گوندى بەشیرى باشورى كەركوک لەبن دەستى داعش هەماهەنگى یەكترى بكەن، بەڵام هەتا ئێستا لەسەر چۆنیەتى هەماهەنگى كردنەكە رێكنەكەوتوون.

لیوا محەمەد قادر فەرماندەى میحوەرى داقوق ى هێزى پێشمەرگە ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"وەكو پێشمەرگە دەمانەوێت گوندى بەشیر لەبن دەستى داعش دەربهێنین و دواتر رادەستى چەكدارەكانى حەشدى شەعبى بكەین كە زۆربەیان خەڵكى ئەو گوندەن ، بەڵام ئەوان دەیانەوێت خۆیان لەگرتنەوەى گوندەكەدا بەشداربن."

بەپێى زانیاریەكانى دەنگى ئەمەریكا، هێزەكانى هاوپەیمانان سەرنجیان لەسەر بەشدارى كردنى چەكدارەكانى حەشدى شەعبى هەیە لە گرتنەوەى گوندى بەشیر ، بۆیە تائێستا ئامادە نەبوون فرۆكەكانیان بۆ وەدەرنانى داعش لەگوندەكە بەكاربهێنن.

نەجات حسێن فەرماندەى هێزەكانى حەشدى شەعبى لەكەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"مانەوەى بەشیر لەبن دەستى داعش مەترسى لەسەر كەركوك دروست دەكات ، بەو پێیەى پێشمەرگە 10 كیلۆمەتر لە پشتەوەى گوندى بەشیر پێشرەوى كردووە."

چەكدارەكانى حەشدى شەعبى لە كەركوک كە زۆربەیان توركمانى شیعە مەزهەبن ، لەماوەى دە مانگى رابردوودا زیاتر لە 100 چەكداریان لەگوندى بەشیر لێكوژراوە و ژمارەیەكى زۆریشیان لێ‌ برینداربووە، بۆیە لە ئێستادا ئامادەنین دەوروبەرى بەشیر بۆ پێشمەرگە جێبهێڵن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:59 0:00

XS
SM
MD
LG