سه‌باره‌ت به دوا پێشـهاته‌کانی هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق بۆ ڕزگارکردنی پارێزگای ئه‌نبار له داعش و به تایبه‌تی شاری ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگاکه، به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ که‌ریم ئه‌لنوری گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی کردووه.
پـرسیار: باسێـکی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌مان بۆ بکه چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟
وه‌ڵام:
به سه‌رسامکردنی چه‌کدارانی داعش ئۆپـه‌راسیۆنه له‌شکریـیه‌که‌مان ده‌سـتپـێـکرد، ئه‌ویش له دیوی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه هێرشمان کردنه سه‌ر و ده‌سـتمانگرت به‌سه‌ر خاڵه گرنگه‌کانی وه‌ها ده‌که‌ن پارێزگای ئه‌نبار له ژێر گه‌مارۆی هێزه‌کانماندا ببن. له دوو قۆڵه‌وه ده‌سـتمان پـێکردووه، قۆڵی یه‌که‌م له دیوی نباعی و که‌سارات هه‌تا ده‌گاته لاین و قۆڵی دووه‌م له ئیسحاقی به ئاڕاسته‌ی سه‌ید غه‌ریب. پاشان پـێشڕه‌ویمان کرد به‌ره‌و نازم ته‌قسیم و ئێسـتا له قۆناغی دووه‌م حه‌بانیـیه‌یه. هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنێکی دیکه‌ی له‌شکریمان به‌رپاکردووه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه و ئه‌ویش هه‌وڵی کۆنترڵکردنی شـاری بێجی و پاڵاوگه‌که‌یه‌تی. واته سێ ئۆپه‌راسیۆن له یه‌ک کاتدا و ئه‌مانجی قۆناغی یه‌که‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌که که دوێنێ بوو دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی بوو بۆ سه‌ر شـاری سامه‌ڕا به ته‌واوی و هه‌روه‌ها دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیـیه‌کان بۆ سه‌ر به‌غداش، چونکه نباعی له تارمیه (طارمية) و تاجی نزیکه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر عێراق و به‌غدای پایته‌خت دروسـتده‌کات، بۆیه ئێسـتا چه‌کدارانی داعش له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌ن به تایبه‌تی له بادیـیه و جه‌زیره. هه‌ندێـک له سه‌رکرده‌کانی داعش بۆ موسڵ هه‌ڵاتن وه‌کو جرموت (جرمط) و که‌سانی دیکه، هه‌روه‌ها چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کانیان جێهێشت و هه‌ندێـکیشیان هه‌ڵاتن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رکرده‌کانی داعشیان لێـیه و له‌وێ ئیعدامیان کردوون به تاوانی هه‌ڵاتن. ئۆپه‌راسیۆنه‌که به‌رده‌وامه و ئێستا ناتوانین هه‌موو قۆناغه‌کانی ئاشـکرا بکه‌ین، به‌ڵام کرده‌وه‌ی سه‌رسامکه‌ر و گه‌وره‌ی تیایاندا ده‌بێت که یارمه‌تیده‌رده‌بن له ڕزگارکردنی ئه‌نبار له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکدا وه‌کو چۆن فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه چه‌کداره‌کان به‌ڵێنی داوه.
پـرسیار: ئه‌توانیت پـێمان بڵێت کێن ئه‌و هێزانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا به‌شدارن؟
وه‌ڵام:
حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشیـیه‌کان به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه، پـۆلیسی فیدراڵی، که‌ردانه‌وه‌ی خێرا (الرد السريع)، فیرقه‌ی ئه‌ڵتونی، هه‌روه‌ها چه‌ند یه‌که‌یه‌کی له‌شکری عێراق. پـێشموایه له ئێسـتادا ناکرێت هێزی خێڵه‌کان له شه‌ڕی جه‌زیره به‌کاربهێنین، به‌ڵام که چووینه ناو شاری ڕومادی یان ڕزگاربوونی پارێزگای ئه‌نبار ئه‌و کاته خێڵه‌کان ڕۆڵیان ده‌بێت. ناوچه کراوه و بیابانیـیه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌یه و وه‌ها ده‌که‌ن چه‌کدارانی داعش ببنه نێچیرێـکی ئاسان بۆمان و ئێسـتا داعشه‌کان نازانن ڕوو له کوێ بکه‌ن. ئه‌وان جاران له ڕێگه‌ی پـرۆپاگه‌نده‌وه سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌سـت ده‌هێنا، به‌ڵام وا ئه‌مڕۆ به‌و جۆره پـرۆپاگه‌ندانه ناتوانن مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆیان لابه‌رن، چونکه ئێمه هه‌ر بۆیان ده‌ڕۆین و ئه‌یانکه‌ین به جێی پـێکه‌نین و له ڕاستیدا ئه‌وان هه‌رگیز ناتوانن ڕووبه‌ڕووی ئێمه بـبنه‌وه.
پـرسیار: ئایا هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا پاڵپشـتی هێزه‌کان ده‌که‌ن؟
وه‌ڵام:
هه‌تا ئێستا و به تایبه‌تی دوێنێ هێزی ئاسمانی له‌شکری عێراق به ڕاستی ئازایانه ئاسمانی ناوچه‌که‌ی گرتبوو و له ئاستێـکی نزمدا ده‌فڕین تاوه‌کو چه‌کدارانی داعش بکه‌نه نیشانه. و دوێنێ هیچ به‌شداریـیه‌کی هێزی ئاسـمانی هاوپه‌یمانانم نه‌بینی. هیواداریم هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ڕابه‌ران و باره‌گا و شوێنی گردبوونه‌وه‌ی داعش بده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕ له حه‌ویجه و سینیـیه و ڕه‌شاد و موسڵ و ناوچه‌کانی ئه‌نبار و جه‌زیره، به‌ڵام له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕ پـێموابێت پـێویسـتمان پـێـیان نیـیه، چونکه هێزی ئاسمانی له‌شکری عێراقمان هه‌یه.
پـرسیار: ڕه‌خنه هه‌ن که بۆچی ناوی" له‌به‌یک یا حوسه‌ین" له ئۆپه‌راسیۆنه‌که نراوه، ئایا ئه‌مه وه‌ها ناکات لێکدانه‌وه‌ی تایفی بۆ بکرێت؟
وه‌ڵام:
حسێن ڕێبه‌ر و شۆرشگێڕبوو بۆ مرۆڤایه‌تی، شه‌ڕی سته‌می کرد له پـێناو ئازادی، بۆیه سووکایه‌تی گه‌وره له‌وانه‌وه‌یه که ده‌ڵێن دروشمه‌که ئیستفزازیـیان ئه‌کات. یه‌که‌م سووننه‌کانی عێراق ئه‌مڕۆ له دژی ئه‌و ئازادیـیه ناوه‌ستن که ئیمام حسێن له پـێناویدا خه‌باتی کردبوو یان بۆی جه‌نگی بوو. ناکرێت سووننه‌کان له‌که‌دار بکرێن به‌وه‌ی له دژی حسێن ده‌وه‌ستنه‌وه، چونکه حسێن له دژی سته‌م شۆڕشی کردبوو، بۆیه پـێموابێت شۆڕشی حسێن بۆ جیهان و مرۆڤایه‌تیـیه و هه‌روه‌ها بۆ سووننه قاره‌مانه‌کانیش. سووننه‌کان حسێنیان خۆش ده‌وێت و ئه‌م دروشمه دروشمێـکی شۆڕشگێڕانه‌یه، بۆیه هه‌ڵه‌یه ئه‌م دروشمه به ئیستفزازیـیانه دابنێـین. کێ ئیستفزاز ده‌کات؟ ئایا سووننه‌کان که خاوه‌نی ئازادی و شۆڕشن. ئێمام حسێن له‌و جۆره ناودێرکردنانه گه‌وره‌تره.
پـرسیار: ئه‌ی چاره‌نووسی خه‌ڵکی سیڤیل له‌و ناوچانه به‌چی گه‌یشتووه‌ته‌وه؟
وه‌ڵام:
خه‌ڵکی سیڤیل له ناوچه‌که براونه‌ته ده‌رێ و هاتوون بۆ بزێبز. ڕێگه‌مان به خێزانه‌کان کرده‌وه و ئێستا هه‌ر ئه‌وانه له‌وێ ماونه‌ته‌وه که په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه هه‌یه.